بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێش ئەوەی فڕۆکەخانەی مێهراباد بەجێبهێڵێت، سەرۆکی پەڕلەمانی ئێران، محەمەد باقر قالیباف، ئامانجەکانی سەفەری شاندی پەرلەمانی ئێران بۆ عێراقی ڕوون کردەوە و وتی: ئەمڕۆ لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەشت دەکەین بۆ بەغدا و لەم سەفەرەدا زۆرترین گفتوگۆمان لەسەر پرسە گرنگەکان، بەتایبەتی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە پرسە ئابووری، سیاسی، کولتووری، کۆمەڵایەتی و ئەمنییەکان دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: لەم گەشتەدا لەگەڵ کەسایەتییە پلە باڵاکانی عێراقیش کۆدەبینەوە، وەک سەرۆککۆمار و ژمارەیەک کەسایەتیی ئابووری و ڕۆشنبیری عێراق.
قالیباف وتیشی: ئەم سەفەرە زۆر گرنگە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دوای سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامی لە شەڕی سەپێنراوی ڕەمەزاندا ڕوودەدات، ئەمە جگە لەوەی کە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و تاران زۆر گرنگ و بنەڕەتییە لە پێشهاتەکانی ناوچەکەدا، و بێ گومان شاهیدی نەزمێکی نوێ دەبین لە داهاتووی ناوچەکەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم گەشتە دەتوانێت ڕێگە خۆش بکات بۆ ئەو دید و دەرفەتەی کە لە پێشمانە.
قالیباف ئاماژەی بەوەدا: ئەم سەردانە دەبێتە بنەمایەک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە کەرتە جیاواز و هەمەلایەنەکاندا، هەروەها پەیوەندییە درێژخایەن و هەمیشەییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ زیاتر گەشە دەکات.
Your Comment